ئەرشیفی نەتەوەیی جینۆسایدی کوردستان (KGNA) تایبەتە بە پاراستنی یادەوەری گەلی کورد و ئەزموونە مێژووییەکانی. ئەرکی ئێمە بەڵگەنامەکردن و هۆشیارکردنەوەی خەڵکە سەبارەت بەو تاوانانەی کە بەرامبەر بە دانیشتوانی کورد ئەنجام دەدرێن، لەوانەش تاوانی جەنگ، تاوانی دژە مرۆڤایەتی و جینۆساید.
دیدگای ئێمە بۆ داهاتوو دامەزراندنی ئەرشیفێکی گشتگیر وەک سەرچاوەیەکی بەنرخ بۆ لێکۆڵینەوە و پەروەردە و پێشخستنی دادپەروەری کاردەکات. هەوڵ دەدەین ئەو دڕندەیی و نادادپەروەرییانەی ڕووبەڕووی گەلی کورد بوونەتەوە، دانیان پێدا بنرێت و لێی تێبگەن و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی بکەین.
بە کۆکردنەوە و پاراستن و ڕێکخستنی تۆمار و بەڵگەنامە و شایەتحاڵییە ئەرشیفییەکان، ئامانجمان ئەوەیە کە سەکۆیەک بۆ ڕاستی و دادپەروەری مێژوویی دابین بکەین. ئەرشیفەکەمان دەبێتە بەڵگەیەک لەسەر خۆڕاگری و بەهێزی گەلی کورد، هەروەها بیرخستنەوەی گرنگی بەرزڕاگرتنی مافەکانی مرۆڤ و ڕێگریکردن لە دڕندەییەکانی داهاتوو.
لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی پیشەیی و هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهانیدا، هەوڵدەدەین جیهانێک دروست بکەین کە هەرگیز تەحەمول نەکرێی جینۆساید و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ. هەوڵەکانی داهاتوومان بریتین لە فراوانکردنی مەودای ئەرشیفەکەمان، باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، و پێشخستنی گفتوگۆ و ئاشتەوایی.
ئێمە پێمان وایە دەتوانین بەشداری بکەین لە جیهانێکی گشتگیرتر و بەزەییدارتر بە بیرهێنانەوەی ڕابردوو و تێگەیشتن لە ئاڵۆزییەکانی و کارکردن بۆ داهاتوویەکی دادپەروەرانە. پاراستنی یادەوەری مێژوویی و لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان بۆ چاکبوونەوە و ئاشتەوایی و ڕێگریکردن لە دڕندەییەکانی داهاتوو.
ئێمە لەگەڵ دۆستانی هاوبیرمان و شارەزایان لە کۆمەڵگای کوردی و کۆمەڵگاکانیتر لە هەموو جیهان هەوڵ دەدەین بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی گەشاوەتر لەسەر بنەمای دادپەروەری و کەرامەت و ڕێزگرتن لە هەموو تاک و پێکهاتەکان.
ئەوەی لێرەدا کاری لەسەر دەکەین ئەزموونی بەدەست هاتووی ٢٦ ساڵی کار و چالاکی و لێکۆلینەوەکانمە لەبواری جینۆساید بە شێوەی لێکۆلینەوەی( پراکتیکی و تیۆری و مەجازی) و سەردانی مەیدانی بۆ وڵاتانی خاوەن ئەزموون لەم بارەوە بۆ نمونە، مۆنۆمێنت و موزەخانەی هۆلۆکۆست و کتێبخانەی کۆنگرەی ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، موزەخانە و سەنتەری ئەرشیفی هۆلۆکۆست لە بینایەئ وەنسی کۆنفرانس لە ئەڵمانیای فێدراڵ، مۆنۆمێنتی یادەوەری و سەنتەری نێودەوڵەتی بێسەروشوێنکراوان و ئەنستیتوی دیراساتی جینۆساید لە بۆسنا هرزوگوین.
هەروەها سەردانی مەیدانی زۆربەی ناوچەی جینۆسایدکراو و ئەنفالکراو و کیمیابارانکراوەکانی کوردستان و کۆکردنەوەی بەڵگەنامەی نوسراو و بینراو و بیستراو سەردەمی رژێمی بەعسی رووخاو و بە ئەرشیف کردنیان بەشێوەی الکترونی وهەروەها کۆکردنەوەی مێژووی زارەکی کەسوکاریان بەشێکە لە هەوڵەکانمان, هەروەها بەشداری کردنم لە دەیان کۆنفرانس و کۆنگرەی نێودەوڵەتی جینۆساید بەمەبەستی ئەرشیف کردن و دروست کردنی داتابەیسێكی ناوەندی كەسانی بێسەروشوێنكراو لە داهاتوو بەم مەبەستانەی خوارەوە:
* فراوانكردنی پانتای تێگەیشتن لە بواری دۆسێی جینۆساید و كەسانی بێسەروشوێنكراو لە عێراق بەگشتی و لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی.
* تێگەیشتن لە ئەركی یاسایی نێودەوڵەتی لەسەر عێڕاق و پابەندکردنی بە قەرەبووکردنەوەی مادی و مەعنەوی و پاراستن و هەڵدانەوەی گۆرەبەكۆمەڵەکان.
* دەستنیشانكردنی پێداویستیەكان بۆ پاراستنی داتا و كۆكردنەوەی دۆكیومێنت.
* بەردەست كردنی زانیاری تاكەكەسی بێسەروشوێنکراوان.
* هاوتاكردنی گشت پۆلەكانی كەسانی بێسەروشوێنكراو لە تاوانەکانی جینۆساید و جەنگ و دژەمرۆڤایەتی.
* ئەرشیف کردن ناسنامەی گەلانە و رۆڵی بیرەوەری مێژووی وڵاتانە و یەکێکە لە مەرجەکانی دادپەروەری راگوزەری هەر بۆیەش پاراستنی ئەو دێکۆمێنت و بەڵگەنامانە بیرەوەری هەتاهەتایی و جیهانی دەستەبەر دەکات و دیوە شاراوەکانی ئاشکرا دەکات.
* بۆ نووسینەوەی مێژوو و لێکۆلینەوە وشیکردنەوە و بەدەرخستنی رووداو مێژووییەکان لە نەوەیەک بۆ نەوەیەکیتر.
* پردێکی پەیوەندی رابردوو بە ئێستا و داهاتوو تاکو دوچاری لەبیر چوون و هەڵەی مێژوویی نەبێن.
* یەکێک لە پێداویستیەکانە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتوان.
* بۆ بریاردانی دادپەروەرانە و بێ لایەن هیچ شتێک هێندەی بەڵگەنامەکان سودی نیە و نابێت.
عەدالەت عومەر
نوسەر و لێکۆلەر