ببینە و بگەڕێ
لە ناوەڕۆکەکەماندا
مێژووی بینراو بریتییە لە وێنە و فیلم و ڤیدیۆی بەڵگەنامەکردنی ڕووداوەکان و بارودۆخی خەڵک لەو سەردەمەدا، وەک بەڵگەیەکی تاڵ و بەهێزە و بەشێکە لە ئەرشیفی نەتەوەیی جینۆسایدی گەلی کوردستان. بەدرێژایی ساڵانی رابردوو ئەم بەرهەمانە لە ماڵپەڕ و گۆڤار و کتێبەکان بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکارهێنراون. شایەنی باسە کە ناوی بەشێک لە خاوەنەکانیان ناسراوە کە ئەم ساتانەیان بەڵگە کردووە. بەڵام بەردەوام دەبین لە لێکۆڵینەوە لەو ناوانەی کە تا ئێستا نەزانراون. بۆیە داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە زانیارییان هەیە لەسەر وێنە و فیلمی بڵاوکراوە لەم سایتە ئاگادارمان بکەنەوە بۆ پاراستنی مافەکانیان. لە کۆتاییدا سوپاسی هەموویان دەکەم کە ئەم چرکە ساتانەیان لە رووداوە مێژووییەکان تۆمارکردووە.